دوای شۆڕشی (25ی یه‌نایر)ی ساڵی رابردوو، به مه‌به‌ستی رێگریكردن له شێواندنی وتاری مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان‌و، به‌كارهێنانی زمانی توندوتیژیو، به‌كارهێنانی مزگه‌وت بۆ مه‌رامی سیاسی پارتهكانو، بچووكردنه‌وه‌ی له یه‌ك مه‌زهه‌به‌دا، له ئێستادا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له زانایانی ئایینی‌و بانگخوازانی وڵاتی میسڕ، له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه به‌ڵێننامه‌یه‌كی شه‌ڕه‌ف به‌ناوی «میثاق شرف للدعوة» له نێوان زانایانی ئایینی‌و بانگخوازانی ئه‌و وڵاته رێكبخه‌ن‌و، له‌سه‌ری رێكبكه‌ون.
ئه‌مه‌و له به‌شێكی خاڵه‌كانی به‌ڵێننامه‌كه‌دا، ئاماژه به‌وه كراوه، كه: ده‌بێ زانایان‌و وتاربێژان هه‌رده‌م په‌ره به بیری ئیسلامی میانڕه‌و بدهنو، ئاگاداری شێواز‌و ناوه‌رۆكی وتاری بانگخوازی بن‌و، خۆیان دووربگرن له كێشمه‌كێشمی سیاسی‌و حیزبایه‌تی، تا خۆیان بچوك نه‌كه‌نه‌وه‌و، وتاربێژی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بن نه‌ك هی چینێكی تایبه‌ت.
هه‌ر له درێژه‌ی خاڵهكاندا هاتووه: پێویسته كه به سه‌رپه‌رشتی زانایانی پایه‌داری وڵات خولی شیاندنو فێركاری بۆ وتاربێژانی تازه‌پێگه‌یشتوو بكرێته‌وه‌و، ئه‌وه‌یان بۆ روون بكرێته‌وه كه مه‌به‌ستی گشتی وتاربێژ‌و بانگخوازی ئایینی دامهزراوكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر داب‌و ره‌وشته به‌رزه‌كان‌و به‌ڵگه نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام‌و، نه‌وه‌ك گه‌وره‌كردنی ناكۆكی بچوكی نێو مه‌زهه‌به‌كان‌و، بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌توای بێ بنه‌ما.
|