دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پێشبركێی (قارئ القرآ‌ن) له هۆڵی زانایانی ناوی باره‌گای یه‌كێتی زانایان به‌ڕێوه بوو، كه ته‌له‌فزیۆنی به‌غداد به‌شێك بوو له هه‌ڵسوڕێنه‌رانی پێشبركێیه‌كه.
كه‌ناڵی ئاسمانی به‌غداد له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسانكارییه‌ی بۆیان كرا له‌لایه‌ن یه‌كێتی زانایانه‌وه سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌كات، كه له‌لایه‌ن سه‌عد أحمد التكریتی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ره‌وانه كراوه، تێیدا هاتووه:
جوانترین سڵاوتان لێ بێت...
كه‌ناڵی ئاسمانی به‌غداد سوپاس‌و رێز‌و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی یه‌كێتییه به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته گه‌ورانه‌ی پێشكه‌شی قورئانی پیرۆزتان كرد‌و، له هه‌موو بوارێكدا هاریكاری كه‌ناڵی به‌غدادو كادیرهكانتان كرد بۆ سه‌رخستنی پێشبركێی (قرائ القرآ‌ن).
|