راگه‌یاندنی لقی سۆران
له سه‌ردانێكیاندا بۆپه‌رله‌مانی كوردستان شاندێكی لقی سۆران وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان، مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و به‌رێز مه‌لاویسی مه‌لاسه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران رۆژی 28/2/2012چوارشه‌ممه سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رێزدكتۆر حسن محمد كرد، له‌دیدارێكدا،شانده‌كه به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونیان وه‌ك جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبای خۆیان ئاراسته‌ی به‌رێزیان كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان له پۆسته‌كه بۆخواست.
هه‌روه‌ك له‌میانه‌ی دانیشتنهكهداوێرای تاوتوێكردنی باری سیاسی ئه‌مرۆی كوردستان وهه‌لسه‌نگاندنی كاروچالاكیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌خوله‌كانی رابوردودا،جه‌خت له‌سه‌ر زیاتر خزمه‌تكردنی توێژی زانایان وبواری ئاینی له‌كوردستان كرایه‌وه‌و رێزگرتن له راوبۆچونی هاولاتیان وله‌به‌رچاوگرتنی بیروباوه‌ریان به‌هه‌ند وه‌رگیراو گفتۆی له‌باره‌وه كرا،
هه‌رله‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا شانده‌كه له‌ته‌لاری په‌رله‌مان سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف به‌رێزدكتۆر به‌شیر حه‌دادی به‌سه‌ركرده‌وه‌و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی تایبه‌ت به‌زانایانی ئاینی ووه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆباشتركردنی ره‌وشی گوزه‌رانی مامۆستایانی ئاینی قسه‌ی له‌باره‌وه كرا‌و به‌رێزیان پشتیوانه ته‌واوی خۆیان بۆداوكاری وداخوازیه‌كانی مامۆستایانی ئاینی ده‌ربری.
له‌لایه‌كی تره‌وه شانده‌كه دوای جێهێشتنی په‌رله‌مان سه‌ردانی باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێری(پ.د.ك) كوردستانیان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رێز كاكه‌مین نهجارئهندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له دانشیتنێكدارهوشی ئاینی له‌كوردستان خرایه به‌رباس و هه‌روه‌ها رۆلی زانایانی ئاینی له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی مێژووی خه‌بات وتێكۆشانی نه‌ته‌وه‌ی هه‌لوه‌سته‌ی له‌سه‌ر كرا‌و به‌بایه‌خ وگرنگیه‌وه وه‌سفكرا.
دواتربهمهبهستی پیرۆبای شانده‌كه سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج وعومره‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی ههولێركردو له‌نزیكه‌وه پیرۆبای خۆیان گه‌یانده هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان، شێخ سه‌لاح نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری حه‌ج وعومره‌و، شێخ قاسم ره‌سول به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی هه‌ولێر،له دیدارێكدا شانده‌كه ئومێدی سه‌ركه‌وتنی له‌پۆسته كه‌یان بۆخواستن وهیوایان خواست بتوانن له‌ئاست داخوازی وداواكاریه‌كانی خه‌لك ومامۆستایانی ئاینی دابن وبهباشترین شێوه خزمه‌ت به بواری ئاینی له كوردستان بكه‌ن.هه‌روه‌ك له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه ههردووبهرێزان سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌یان كرد‌و داخوازبوون ئه‌وجۆره سه‌ردانانه هه‌ربه‌رده‌وام بن و پشتیوانی خۆشیان بۆ سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی له‌كوردستان دوپات كرده‌وه‌و،دواتریش كۆتای به گه‌شتی سه‌ردانه‌كان هات .
|