خه‌ڵك‌وشاره‌وانی له‌ئاره‌قخۆره‌كانی هه‌ولێر بێزارن

مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی_ zanayan.org:
ئه‌وه‌ی ئێواره‌یه‌ك به‌شه‌قامه‌ گشتیه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر یه‌تایبه‌تیش سه‌ر ڕێگای شه‌قلاوه‌، عینكاوا، پیرزین‌و شاوێس دابڕوات، هه‌ست ناكات له‌ ولاتێكی پاك‌و له‌ شارێك ده‌ژیت، كه‌ پایته‌خته‌، چونكه‌ هه‌موو سه‌ر جاده‌كان پیس‌و پۆخل‌و پر له‌ شووشه‌ی ئاره‌ق‌و بیره‌ن، هه‌رچی سیمای شارستانییه‌ لێی نیه‌، ئه‌مه‌ش وه‌نه‌بێت هه‌ر لایه‌نی پیس‌و پۆخلی‌و ناشارستانی ئه‌و كه‌سانه‌ بێت، به‌لكۆ بونه‌ته‌ هۆكاری بێزاركردنی خه‌لك‌و ڕێبوارانی ئه‌و شوێنانه‌، كه‌ چه‌ندان كێشه‌و گرفتیان دروست كردووه‌، چه‌ند شوفێرێك به‌ (zanayan.org) یان ده‌گووت: ته‌واو بێزارین ئۆتۆمبێله‌كانمان په‌نچه‌رده‌بن‌و یه‌شێوه‌ی ئاسایی ناتوانین به‌و شوێنانه‌ دابڕۆین.

حوسێن مه‌ولود ئیبڕاهیم وه‌كیلی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی دوو به‌ (zanayan.org) ی گووت: ئێمه‌ زۆر هه‌ول ده‌ده‌ین ئه‌و شوێنانه‌ خاوێن بكه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ته‌واو ته‌واو بێزارین، چونكه‌ ئه‌و خه‌لكه‌ زۆر بێ‌ نه‌زاكه‌ت ئه‌و شوێنانه‌ پیس ده‌كه‌ن، به‌یانیان خاوێنی ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌وان بۆئێواره‌ پیسی ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ زۆر لێیان بێزارین هه‌رچه‌نده‌ خاوێن كردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ دراوه‌ته‌ كۆمپانیای جه‌نائین، به‌لام وه‌كو پێویست به‌ ئیشه‌كانی خۆی هه‌لناستێت.


ئێمه‌ش ده‌پرسین: كاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ ئه‌و شوێنه‌ گشتیانه‌ خاوێن بن‌و، چیدیكه‌ مافی گشتی خه‌ڵك بۆ چه‌ند ئاره‌ق خۆرێك زه‌وت نه‌كرێن، باسی ئه‌ هه‌موو ڕوداوی هاتو چۆو گرفتانه‌ی دیكه‌ش هه‌ر باس ناكه‌ین.