له‌چه‌مچه‌ماڵ مه‌ڵبه‌ندی (5)ی بزوتنه‌‌وه‌ی ئیسلامی كرایه‌‌وه‌


ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ


سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 1/8/2010 به‌ ئاماده‌بو‌ونی قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ ‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ زانایانی ئایینی ‌و به‌رپرسانی حكومی ‌و حزبی ‌و كه‌سایه‌تییه‌كان ‌و ڕۆشنبیران ‌و نوێنه‌ری ڕێكخرا‌وه‌كان ‌و جه‌ما‌وه‌رێكی زۆر له‌ هۆڵی بۆنه‌كان مه‌ڵبه‌ندی (5) ی بزوتنه‌‌وه‌ی ئیسلامی ئاهه‌نگێكیان سازكرد به‌ بۆنه‌ی كردنه‌‌وه‌ی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌یان .

له‌‌و ئاهه‌نگه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌ (حاجی عباس) به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند ‌و (مامۆستا محمد عمر) جێگری ڕابه‌ری گشتی ‌و قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ (عه‌لی ڕه‌ئوف) ‌و به‌ڕێز ‌وه‌زیری ئه‌‌وقاف ‌و كار‌وباری ئایینی (كامیلی حاجی عه‌لی) ‌و لێپرسرا‌وی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان وتاریان هه‌بو‌و .

شایه‌نی باسه‌ مامۆستا ‌وه‌هاب سه‌نگا‌وی له‌ ‌وتاره‌كه‌یدا پیرۆزبایی زانایانی ئایینی سنو‌وری چه‌مچه‌ماڵی ئاراسته‌ی ڕابه‌ر ‌و جێگر ‌و مه‌كته‌بی سیاسی ‌و ئه‌ندام ‌و دۆست ‌و لایه‌نگرانی بز‌وتنه‌‌وه‌ی ئیسلامی كرد ‌و ئاماژه‌ی بۆ گرنگی ته‌بایی ‌و پێكه‌‌وه‌ ژیان ‌و قه‌بوڵكردنی به‌رامبه‌ر كرد ‌و ‌وتیشی پێویسته‌ مسوڵمانان به‌د‌وربن له‌ توند‌وتیژی چونكه‌ ئایینی ئیسلام فه‌رمانی كرد‌و‌وه‌ به‌ نه‌رم ‌و نیانی ‌و میانڕه‌‌وی له‌ هه‌مو‌و بوراه‌كانی ژیاندا ئه‌‌وه‌شی د‌وپاتكرده‌‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ گه‌لی كورد به‌ ئیسلامی ‌و عه‌لمانی ‌و سه‌رجه‌م چین ‌و توێژه‌كانی یه‌‌وه‌ ده‌ستكه‌‌وته‌كان بپارێزن ‌و ها‌وكاری یه‌كتر بن له‌ پێنا‌و پێشخستنی گه‌لی كوردمان له‌ هه‌مو‌و بواره‌كانی ژیاندا، هه‌ر‌وه‌ها به‌ هه‌مو‌و ئاماده‌بو‌وانی ڕاگه‌یاند كه‌ یه‌كێتی زانایان ها‌وكارده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ‌و لایه‌نه‌كان ‌و ڕێكخرا‌وه‌ پیشه‌یی ‌و خێرخوازیی یه‌كان بۆ خزمه‌تی گه‌لی كورد .

هیوای خواست كه‌ كردنه‌‌وه‌ی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌ ببێته‌ هۆی پته‌‌وتر بو‌ونی برایه‌تی ‌و خۆشه‌‌ویستی له‌ نێوان سه‌رجه‌م ها‌وڵاتیانی سنو‌وری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵدا .