هه‌ولێر: شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان ده‌كات


رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 15/3/2012 شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه‌ پێكهاتبو له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و، مامۆستا شێخ عبدالباسط بالیسانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، به‌ مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگی، سه‌ردانی راگرایه‌تی كۆلێژی زانسته‌ ئیسلامیه‌كانی سه‌ربه‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین كرد له‌ شاری هه‌ولێرو، له‌ لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر فائز مه‌لا به‌كر راگری كۆلێژی ناوبراو به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.

له‌ دانیشتنێكدا وێڕای جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌، باس له‌ ره‌وشی ئێستای خوێندنی ئایینی كرا له‌ هه‌رێم‌و، چۆنیه‌تی به‌ره‌وپێشبردن‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن‌و په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی كرا‌.