شاندێكی باڵای لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات


راگه‌یاندن/ملا محمد كه‌ڵكه‌سماقی
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 14/3/2012 به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و، زیاتر له‌ یه‌كنزیكبوونه‌وه‌و، توندوڵكردنی په‌یوه‌ندی‌و، هه‌ماهه‌نگی نێوانیان، شاندێكی باڵای لقی شاره‌زوری یه‌كێتی زانایان/ كه‌پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان مامۆستا شێخ غازی به‌رپرسی لق و زانایان كارگێڕانی لق مامۆستا مه‌لا عبدالحمید‌و، مامۆستا شێخ تاهیر‌و، مامۆستا مه‌لا صدیق حمه‌ رشید‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال‌و، مامۆستا مه‌لا كمال محمد‌و، مامۆستا مه‌لا عبدالرحیم، سه‌ردانی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، له‌ لایه‌ن به‌ڕێزان به‌رپرسی لق مامۆستانجم الدین قادرو، مامۆستا ابراهیم محمد رشید و، مامۆستا مه‌لا كریم عبدالله و، مامۆستا مه‌لا حمید ڕه‌باتی و، مامۆستا محمد كه‌ڵكه‌سماقی كارگێڕانی لق، به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.

ئه‌مه‌و له‌ دانیشتنێكدا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا نجم الدین قادر به‌ناوی خۆی‌و سه‌رجه‌م زانایانی سنووری لقه‌وه‌ به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كردو، خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ نیشانداو، له‌ وته‌یه‌كدا گرنگی په‌یوه‌ندی لقه‌كانی خسته‌ڕوو.

پاشان به‌ڕێزان مامۆستا شێخ غازی به‌ناوی شاندی لقی شاره‌زووره‌وه‌ سوپاس خۆیانی ئاراسته‌كردو، هیوای په‌یوه‌ندی زیاترو به‌رده‌وامی‌و هه‌ماهه‌نگیان خواست.