شاندێكی لقی سۆران به‌ جیا سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا واحدباله‌كی ومامۆستا مه‌لاكاكه‌ ئه‌حمه‌د بندایزی ده‌كات

راگه‌یاندنی لقی سۆران
به‌ مه‌به‌ستی هه‌وال پرسینی باری ته‌ندروستی به‌رێزیان، شاندێكی لقی سۆران به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مامۆستا مه‌لاخالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق و،مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران ،سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان مامۆستا مه‌لا واحدباله‌كی ومامۆستا مه‌لاكاكه‌ ئه‌حمه‌دبندایزی كردو ،له‌نزیكه‌وه‌ له‌ هه‌والی ته‌ندروستیان پرسین،
كه‌ هه‌ردووكیان به‌ هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ باری ته‌ندروستیان تێك چوبوو،
له‌ وسه‌ردانه‌دا شاندی لق هیوای ساغ وسه‌لامه‌تی بۆخواستن وداوایان كرد خوای گه‌وره‌ ته‌ندروستیان جێگیربكات.