شاندێكی باڵاًی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان له سه‌نته‌ری كۆلێژی (كامبرج) به‌شداری كۆڕێك ده‌كات
راگه‌یاندنی لقی سلێمانی:
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 15/3/2012 شاندێكی باڵای لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا نجم ا‌لدین قادر به‌رپرسی لق و، مامۆستا مه‌لا حه‌مید ڕه‌باتی و مامۆستا محمد كه‌ڵكه‌سماقی كارگێڕانی لق و، مامۆستا مه‌لا ابوبكر محمد به‌رپرسی ناوچه‌ی شارباژێڕ، به‌شداریانكرد له كۆڕێك ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی كۆلێژه‌كانی به‌ریتانیا وئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌نته‌ری كۆلێژی (كامبرج).
ئه‌مه‌و ده‌ستپێكی كۆڕه‌كه سه‌ره‌تا به به‌خێرهاتن و ناساندنی كۆلێژه‌كان و كاروچاڵاكییه‌كانی سه‌نته‌ره كه ده‌ستی پێكرد، پاشان گوێ بیستی به‌شداربوانی كۆڕه‌كه بوون به پرسیار‌و ڕاو بۆچونه‌كانیان، له كۆتاییشدا به‌ڕێوه‌به‌رو هه‌ڵسوڕاوانی سه‌نته‌ر و كۆلێژه‌كان سوپاس و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌و به‌شداریكردنه‌ی زانایانی ئایینی لقی سلێمانی و، بڕیاندا كه په‌یوه‌ندیه‌كانیان زیاتر بكه‌ن له‌گه‌ڵ زانایان.
|