لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان له سه‌ردانێكیدا پیرۆزبایی له ده‌ستبه‌كاربوونی به‌رپرسی ئیداره‌ی ڕِاپه‌رین ده‌كات
راگه‌یاندنی لقی رانیه:
رۆژی سێشه‌ممه 13/3/2012 شاندێكی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، به به‌شداری لێژنه‌ی فه‌تواو به‌رپرسی ناوچه‌ی رانیه، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربونی به‌ڕێز مامۆستا حه‌مید، وه‌ك به‌رپرسی ئیداره‌ی راپه‌رین، سه‌ردانی ئیداره‌ی ناوبراویان كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێزیان پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا، وێڕای ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایی به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی سنووره‌كه‌وه، گفتوگۆ له‌سه‌ر گرنگی خزمه‌تكردنی وڵات‌و هاونیشتیمانیان له كاری به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره كرا‌و، شانده‌كه هیوای خواست كه بوونی ئیداره‌ی راپه‌رین، خزمه‌تێكی باش و شایسته به ده‌ڤه‌ری بیتوێن و پشده‌ر بكات.
|