بڕیاره به‌یانی چوارشه‌مه (21/3/2012) به نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به یا وه‌ری شاندێك بگاته وڵاتی میسر‌و به‌شداری پرسه‌ی باباشنۆده‌ی سێیه‌م پاپای ئه‌سكه‌نده‌رییه‌و په‌تریكی كه‌رازه‌ی مه‌رقه‌سییه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ده‌گه‌یه‌ننه خانه‌واده‌و كه‌نیسه‌ی قیبتیه‌كان‌و به‌شداری پرسه‌كه ده‌كه‌ن.
شایانی باسه شاندێكی هه‌رێمی كوردستان یاوه‌ری سه‌رۆكی زانایانن، كه پێكهاتوونه له مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین وادی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دینی شه‌مساوا به‌رپرسی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان‌و، به‌ڕێز خالید ئه‌لبێر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مه‌سیحیه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، حاجی سه‌لام سیدان راوێژكاری وه‌زاره‌ت‌و به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و قه‌شه نینۆس ئیشۆ مشۆ، كه شانده‌كه چوارشه‌مه به‌ڕێ ده‌كه‌ون‌و دوای به‌شداریكردن ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
|