ئه‌مڕۆ سێشه‌مه (20/3/2012) مامۆستا مه‌لا حوسێن مارنووسی كۆچی دوایی كرد.
مامۆستا مه‌لا حوسێن زانایه‌كی ئایینی ده‌ڤه‌ری بادینان‌و هه‌روه‌ها موفه‌سیری قورئانی پیرۆز بوو، ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایان بوو، یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلول پێشمه‌رگه بوو هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵێكی نزیكی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بوو، هه‌روه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری دهۆك بوو.
به‌م بۆنه‌وه مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا ده‌كات‌و، هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له مامۆستایانی ئایینی به‌تایبه‌تی براده‌ر‌و خۆشه‌ویستانی مامۆستا ده‌كات، خوای گه‌وره بیخاته به ره‌حمه‌تی خۆی‌و له گوناهه‌كانی بوورێت.
|