رۆژی پێنجشه‌ممه 22\3\2012 دوای ته‌مه‌نێكی پڕ خزمه‌ت‌و به‌ره‌كه‌ت، مامۆستای ئایینی‌و كه‌سایه‌تی ناوداری شاری هه‌ولێر (مامۆستا مه‌لا عه‌لی گرده‌چاڵی) له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مه‌و له مه‌ڕاسیمێكی پڕ شكۆدا، به به‌شداری به‌ڕێز مامۆستاشێخ نیاز دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان‌و، ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی زانایانی ئایینی‌و شێخانی ته‌ریقه‌ت‌و، جه‌ماوه‌رێكی زۆری خه‌ڵكی شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری، له گۆڕستانی گوندی گرده‌چاڵ به خاكسپێردرا‌و، پرسه‌كه‌یش له هه‌ر له گوندی ناوبراوه.
له لا‌یه‌ن خۆیه‌وه لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته ده‌كات، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(من المؤمنين رجال صدقوا ماعاهدوا الله عليه فمنهم من قضى نحبه ومنهم من ينتظر وما بدلوا تبديلا)
بۆ به‌ڕێز بنه‌ماڵه‌ی خوا لێخۆشبو مامۆستا مه‌لا عه‌لی گرده‌چاڵی
به رازیبوون به فه‌رمان‌و ویستی خوای گه‌وره، هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا‌و زانای ئایینی‌و كه‌سایه‌تی پایه‌به‌رزی شاری هه‌ولێر (مامۆستا مه‌لا عه‌لی گرده‌چاڵی) یمان بیست، كه ته‌مه‌نی خۆی له خزمه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و موسڵمانان‌و وڵاته‌كه‌ی برده‌سه‌ر، داواكارین له په‌روه‌ردگاری جیهانیان به به‌خشنده‌یی‌و میهره‌بانی خۆی به به‌هه‌شت شادی بكات‌و، له هه‌مان كات خوازیارین كه سێبوری‌و دڵنه‌وایی به ئێوه‌ی به‌ڕێز‌و، له رێگه‌ی ئێوه‌وه‌ش به سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی‌و دۆستانی مامۆستای خوا لێخۆش‌بوو بدات.
انا لله وانا الیه را‌جعون
لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
22\3\2012
|