رۆژی چوارشه‌ممه 21\3\2012 برای به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئازاد به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كۆچی دوایی كرد‌و، به‌م بۆنه‌یه‌وه له لا‌یه‌ن خۆیه‌وه مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته ده‌كات، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(كل نفس ذائقة الموت)
بۆ به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئازاد‌و بنه‌ماڵَه‌ی خوا لێخۆش‌بوو
به رازیبوون به فه‌رمانی خوای گه‌وره‌و، به‌دڵَێكی پڕ خه‌مه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزتانمان بیست، بێگومان له ده‌ستدان‌و كۆچی دواییكردنی كه‌سێك له‌هه‌ر بنه‌ماڵه‌و خێزانێك خه‌م‌و داخێكه، كه ته‌نها به پشتیوانی‌و سێبووری په‌روه‌ردگار ساڕ‌ێژ ده‌بێت، بۆیه خوازیارین له خوای گه‌وره كه سێبوری‌و دڵنه‌وایی به ئێوه‌ی به‌ڕێز‌و بنه‌ماڵه‌كه‌تان بدات، له هه‌مان كات تكاكارین له په‌روه‌ردگاری جیهانیان به به‌خشنده‌یی‌و میهره‌بانی خۆی خوا لێخۆش‌بوو به به‌هه‌شتی فیرده‌وس شاد بكات‌و، ئه‌مه دوایین خه‌م‌و ناخۆشیتان بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
22\3\2012
|