وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داوای كێشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كتێبه‌كانی قورئانی پیرۆز ده‌كات كه‌ به‌ناته‌واوی چاپكراون

گۆران نوری ـ ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
دوای وردبوونه‌وه‌ له‌ چاپی (دار المحبه‌) كه‌ چاپخانه‌یه‌كی سوریاییه‌ و به‌ هه‌زاران نسخه‌ی له‌ قورئانی پیرۆزی چاپكردووه‌ و ئێستا گه‌یشتووه‌ته‌ په‌رتوكخانه‌و سه‌نته‌ره‌ ئایینییه‌كانی كوردستان، بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ چه‌ندین ئایه‌تی پیرۆزی


له‌ سوره‌ته‌كاندا نه‌هاتووه‌و چاپنه‌كراوه‌،بۆیه‌ به‌ نوسراوێكی فه‌رمی داوامان له‌ چاپخانه‌ی ناوبراو له‌ سوریا كردووه‌ كه‌ ده‌ستبه‌جێ چاپكردنی قورئانی پیرۆز له‌و شێوازه‌ی ڕابگرێت و داواش له‌ خه‌ڵكی كوردستان و په‌رتووكخانه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین پشت به‌و نسخانه‌ی چاپخانه‌ی (دار المحبه‌) ی سوریا نه‌به‌ستن و بیگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ لێوه‌ی هاتوه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بریاریداوه‌ هه‌ركه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیاربكات له‌به‌رده‌م یاسادا كه‌به‌م شێوه‌یه‌ و به‌ئه‌نقه‌ست نسخه‌كانی قورئانی پیرۆز به‌ناته‌واوی ده‌هێنێته‌ كوردستان و بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.