ڕاگه‌یاندنی لقی سلێمانی/مه‌لا محمد كه‌ڵكه‌سماقی
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 25/3/2012 لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایای ئایینی ئیسلامی كوردستان، له باره‌گای لق كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌یی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداو، سه‌ره‌تاو دوای خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا نجم ا‌لدین لێپرسراوی لق وته‌یه‌كی پێكه‌ش كرد‌و، تیایدا وێرای به‌خێرهێنانی به‌ڕێزان زانایانی ئاماده‌بوو، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان بۆ وڵاتی (میسڕ) كه رۆڵ و كاریگه‌ریه‌كی
به‌رچاوی هه‌بوو.
ئه‌مه‌و هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌د، به‌ڕێزان زانایان كارگێڕان چه‌ندین پێشنیاز‌و داواكاری‌و بۆچونیان له‌سه‌ر ته‌وه‌ری جیاجیای وه‌ك: زیاتر‌و تۆكمه كردن و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندی خودی زانایان له‌گه‌ڵ یه‌كترو، زانایانی لقی سلێمانی به‌تایبه‌تی‌و، كاری رێكخستن‌و ڕاگه‌یاندنی لق‌و به‌ره‌وپێشچوونیان تاوتوێ كرد‌و، كاتی دانیشتنی داهاتووی مانگانه‌ی (لق) كاڕگێڕی و ناوچه‌كان دیاریكراو، سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه هات.
|