راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه/م.یوسف علی گه‌ره‌وه‌یی
سه‌رله ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 24/3/2012 شاندێكی ناوچه‌ی باسرمه‌ی سه‌ربه لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، به مه‌به‌ستی به‌سه‌ر كردنه‌وه‌و له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له حاڵ‌و گوزه‌رانی زانایان‌و وتاربێژانی سنووره‌كه‌ی، سه‌ردانی له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا خوڕشید له گوندی قوبه‌و، مامۆستا مه‌لا ئه‌ڕشه‌د له گوندی مه‌مدی‌و، مامۆستا مه‌لا تانجۆ و، مامۆستا مه‌لا صباح له گوندی ئازه‌ران‌و، مامۆستا مه‌لا جبار له گوندی جه‌مه‌سۆر كرد.
له دانیشتنێكدا وێڕای هه‌واڵپرسی‌و ده‌ربڕینی پشتیوانی ناوچه‌ی ناوبراو بۆ هه‌ر خزمه‌تێكی زانایانی ئایینی، له‌لایه‌ن به‌ڕێز به‌رپرسی ناوچه دیاری پێشكه‌ش به زانایانی ناوبراو كرا.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه مامۆستایانی ئایینی سوپاسی هه‌ڵوێست‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌یان كرد‌و، هیوای به‌رده‌وامی‌و سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواستن.
|