راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه/م.یوسف علی گه‌ره‌وه‌یی
سه‌رله به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه 25/3/2012 به ئاماده‌بوونه به‌ڕێز به‌رپرس‌و ستافی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان، له باره‌گای لق كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی سازكرد.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، دواتر به‌ڕێز به‌رپرسی لق له چه‌ند خاڵێكدا بڕیار‌و راسپارده‌و رێنمایی و كاروچاڵاكیه‌كانی مه‌كته بی ته‌نفیزی خسته‌ڕوو، به تێر‌و ته‌سه‌لی قسه‌و گفتوگۆیان له‌سه‌ركرا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه له‌سه‌ر كه‌مده‌رامه‌تی‌و مه‌غدوری زانایان كرا‌و، به كۆی ده‌نگ بڕیاردرا كه ئه‌گه‌ر مه‌كته‌بی ته‌نفیزی هه‌ڵنه‌ستێ به گه یاندنی داوا كاریه‌كانیان‌و، له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه له سه‌قفێكی زه‌مه‌نی دیاریكراو جێبه‌جێ نه‌كرێ ئه‌وا زانایانی سنوری لقی شه‌قڵاوه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چه‌ند لقێكی دیكه هه‌ڵوێستیان ده‌بێت، ئه مه و كۆبونه‌وه‌كه به گوێگرتن له راپۆرتی كاروچاڵاكییه‌كانی ناوچه‌كان كۆتایی هات.
|