ڕاگه‌یاندن/ مه‌لا محمد كه‌ڵكه‌سماقی
ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 27/3/2012 به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز به‌رپرسی لق مامۆستا مه‌لا نجم ا‌لدین قادر‌و، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان زانایان كارگێڕان‌و به‌رپرسی ناوچه‌كانی لق، لقی سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تا دوای خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا نجم ا‌لدین به وته‌یه‌ك به‌خێرهاتن و سوپاسی خۆی به‌رامبه‌ر به ئاماده‌بوونی مامۆستایان ڕاگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كه، پاشان باسێكی سه‌ردانه‌كه‌ی زانایانی كرد بۆ میسڕو، به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌كه ده‌ستی پێكردو، هه‌ریه‌ك له
به‌رپرسی ناوچه‌كان كار‌و چاڵاكی‌و ڕاو بۆچونه‌كانی خۆیان ئاراسته‌ی به‌ڕێز به‌رپرسی لق و
كارگێڕانی لق كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، باس له چه‌ند خاڵێك كرا‌و، جه‌خت له‌سه‌ر به‌داوداچوونیان كرایه‌وه، وه‌ك پێویستی زیادكردنی موچه‌ی زانایان‌و پێدانی ده‌رماڵه بۆ زانایان وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی تر، هه‌روه‌ها باس له هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتن و بنه‌بڕكردنی بنكه له‌شفرۆشیه‌كانی نێو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی كرایه‌وه، كه بوونه‌ته مایه‌ی بێزاركردنی موسڵمانان‌و هاوڵاتیان‌و، هیچ ده‌قیكی شه‌رعی‌و به‌ڵگه‌یه‌كی یاساییش رێگه‌ی پێنادات‌و، هه‌روه‌ها داواكرا، كه به دواداچون بكرێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ڕوله زیادبوون‌و په‌ره‌سه‌ندنی نه‌خۆشی ئایدز له وڵات.
هه‌روه‌ك جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی دانیشتن‌و كۆبوونه‌وه‌كان و گرنگی دان پێیان‌و، هه‌وڵدان بۆ به‌ستنی سیمینار و كۆڕی زانستی بۆ زانایان، به تایبه‌ت كه نزیك ده‌بینه‌وه له پشوی هاوین‌و. باس له‌وه‌كرا كه ده‌بێ وتاربێژه‌كان گرنگی به وتاری بۆنه‌و یاده نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بده‌ن.
شایانی باسه: له كۆتاییشدا پێداگری له‌سه‌ر پێویستی دابینكردنی زه‌وی نیشته‌جێكردن بۆ فه‌رمانبه‌ران به‌گشتی‌و مامۆستایانی ئایینی به تایبه‌ت كرا، كه چه‌ند ساڵێكه به فه‌رمی ئه‌م كاره راكیراوه‌و، به‌هۆیه‌وه تادێت نرخی خانوو و زه‌وی زار به‌رز بۆته‌وه.
|