راگه یاندنی لقی رانیه/مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن
رۆژی یه‌كشه‌م 25/3/2012 له به‌هاره گه‌شتیكدا بۆ ناوچه‌ی (سكتان)و (جه‌لی)، به به‌شداری وسه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله ی زه‌نگڵ به‌رپرسی لق‌و، به‌ڕێزان زانایان به‌رپرسانی ناوچه‌و كارگێڕان، لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالرحمن هه‌رته‌لی خوێندرایه‌وه،پاشان وێڕای وته‌ی به‌خێرهێنان، كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز به‌رپرسی لق پێشكه‌شكرا، باسی له ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی كوردستان و ناوچه‌كه كرد‌و، دواتر باسی هه‌ریه‌ك له یاده‌كانی راپه‌ڕین و نه‌ورۆزو بۆنه‌كانی مانگی ئازار‌و ئازادی ئێستای كوردستان كرد.
ئه‌مه‌و له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وت‌و ویژ‌و گفتوگۆ‌و باس له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی هه‌نوكه‌یی‌و تایبه‌ت زانایانی لقی ناوبراو كرا، پاشان له لایه‌ن زانایان به‌رپرسی ناوچه‌كان راپۆرتی تایبه‌تی كار‌و چاڵاكیه‌كان خوێندرایه‌وه‌و، سه‌ركه‌وتووانه كۆبونه‌وه‌كه كۆتایی پێهات .
|