له به‌رواری (26/3/ 2012) مه‌لا دلشاد گه‌لالی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتی زانایانی له‌به‌شی په‌یوه‌ندیه‌كان به‌نویَنه‌رایه‌تی یه‌كیَتی زانایان سه‌ردانی به‌ریزان (د . عصام ا‌لدین بریر ا‌دم ) راگری كولێژی خوێندنی بالا و پروفیسور /حسن عباس حسن ) سه‌رۆكی زانكۆی (ام درمان ) ی كرد به‌یاوه‌ری به‌ریزان ماموتا شێخ خالید شێخ محی ا‌لدین الرفاعی و به‌رێز مامۆستا مه‌لا محمد بالیسانی و به‌رێز ماموستا مه‌لا علی شیوه‌ماوانی و مامۆستا ئه‌رشه‌د شوشی.
ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن به‌رێزان سه‌رۆكی زانكۆی ئوم ده‌رمان و راگری كولێژی خوێندنی باڵاوه زۆر به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ كرا .
له‌سه‌ره‌تادا مه‌لا دلشاد گه‌ڵالی به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه وه سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی به‌رێزیان كرد له سه‌ر ئه‌م پێشوازیه گه‌رمه و وه‌هه‌روها سڵاو و رێزی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به به‌رێزیان گه‌یاند.
دواتر مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی كورته باسێكی له‌سه‌ر مێژوی دروستبوونی یه‌كێتی زانایان بۆ به‌رێزیان خسته روو . هه‌روه‌ها باسی له‌هه‌یكه‌لی یه‌كێتی زانایان كرد‌و كه پێكهاتوه له‌مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندو هه‌روه‌ها گووتی: یه‌كێتی زانایان شازده لق له‌خۆی ئه‌گرێ هه‌ر لقێكیش چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌خۆی ده‌گرێت و مانگانه راپۆرتی خۆیان ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌ن، هه‌روها مانگانه‌ش مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كۆبونه‌وه‌كانی خۆی ده‌به‌ستی بۆ لێكۆڵینه‌وه له كاروباری زانایان و جاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانیان , وه‌هه‌روه‌ها گووتی: یه‌كێتی زانایان رێكخراوێكی پیشه‌ییه‌و سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ده‌كات و به‌ته‌نگ كه‌م وكورتیه‌كانیان‌و گیر‌و گرفته‌كانیانه‌وه ده‌چێت وه گرنگی به‌یاده ئاینی و نه‌ته‌وه‌ی یه‌كان ده‌دات.
وه‌هه‌روه‌ها خولی تایبه‌ت به مامۆستایانی ئاینی ده‌كاته‌وه بۆ زیاتر به‌هێزكردنیان له‌پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كان، هه‌روها باسی له‌وه كرد كه ئێمه له‌كوردستان باوه‌رمان به پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه‌و، له وڵاتی ئێمه‌دا فره ئایینی و فره نه‌ته‌وه بوونی هه‌یه‌و، گشتمان له وڵاتی خۆماندا به‌ژیانیكی پر له لێبورده‌یی‌و به‌یه‌كه‌وه ژیانێكی زۆر پته‌و به‌سه‌ر ده‌به‌ین به‌بێ جیاوازی.
وه‌هه‌روها له‌كوردستاندا چه‌ندان په‌یمانگای پێش نوێژ‌و وتارخوێنانمان هه‌یه، وه‌خاوه‌نی چه‌ندان شوێنه‌واری ئایینین، وه ئێمه له‌كوردستان دا بروامان به مافی گشت گه‌لێك هه‌یه .
وه‌هه‌روها گووتی: ئێمه وه‌ك قوتابیانی كوردستان خۆمان به‌خوشحال ده‌زانین و شانازی به‌وه ده‌كه‌ین كه‌ئێمه هاتوین بۆ ولاتی سودان و شان به‌شانی براكانمان له‌سودان درێژه به‌خوێندنی باڵا ده‌ده‌ین واهه‌ست ده‌كه‌ین له‌ناو كه‌سوكاری خومانین وه سودان به‌وولاتی خومان ده‌زانین بۆیه سوپاس‌و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی گه‌لی سودان ده‌كه‌ین كه‌هیچ جیاوازی ناكه‌ن له‌نێوان خۆیان وئێمه‌دا زۆر هاوكاریمان ده‌كه‌ن .وه له‌جیاتی گشت قوتابیانی كورد سوپاس و پێزانینمان ئاراسته‌ی زانكۆی (ئوم ده‌رمان ده‌كه‌ین) كه‌له‌ئاستی پێویستن به‌رامبه‌ر قوتابیانی كورد .
دواتر به‌رێز (پروفیسور د حسن عباس حسن ) سه‌روكی زانكۆی ئوم ده‌رمان خۆشحالی خۆی ده‌ربری به‌رامبه‌ر ئه‌م سه‌ردانه‌و گووتی: دۆستایه‌تی ئێمه كۆن و دێرینه له‌گه‌ل گه‌لی عیراقدا، وه گووتی: ئێوه نه‌هاتون بۆ ولاتێكی جیاواز له ولاتی خۆتان، به‌ڵكو ئێوه له ولاتی خۆتانن و خۆتان خاوه‌نی ماڵن، وه ئێوه وه‌ك گه‌لی -كورد- گه‌لێكی پابه‌ندن به‌ره‌وشته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی خۆتان و به‌تایبه‌ت ئێمه زور شانازی به‌قوتابیانی كورد ده‌كه‌ین زور پێمان باشترن له قوتابیه‌كانی -سودانی -خومان .
وه‌شه‌ره‌فێكی زۆر گه‌وره‌یه بۆ ئێمه كه‌قوتابیانی كورد له‌زانكوی ئێمه ده‌خوینن له ولاتی ئێمه‌ن .
زانكوی (ئوم ده‌رمان) ماوه‌ی سه‌د ساله دامه‌زراوه له‌مێژووی دامه‌زراندنیه‌وه قوتابی نه‌بینیوه له‌قوتابیانی كورد باشتر بێت، ئێمه زور پیتانه‌وه سه‌ربه‌رزین و له‌گه‌لتاندا زور ئاسوده‌ین و، هه‌روها به‌رێزیان باسی مێژووی دامه‌زراندنی زانكوی ئوم ده‌رمانی كرد‌و باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌زانكوی ئوم ده‌رمان جه‌ندان كولیژو په‌یمانگای جوراوجوری گرنگی له‌خۆ گرتوه، وه له‌ولاتانی ده‌ره‌وه‌ش لقی هه‌یه وه‌هه‌ر وها به‌رێز سه‌روكی زانكوی ئوم درمان به‌هاتنی به‌ریزتان ئه‌م دیداره شتێكمان بیردینیته‌وه كه‌به‌ر له‌ئیستادا كونگره‌ی (یه‌كێتی زانكوكانی ولاتانمان به‌ست پیشنیازی ئه‌وه‌مان كرد كه‌گونگره‌ی داهاتوو له‌كوردستان له‌زانكوی صلاح ا‌لدین ببه‌ستریت وه‌ك وه‌فایه‌ك و رێزیك بۆ (قاره‌مانی گه‌لی كورد پیشه‌وا (صلاح ا‌لدین ایوبی ) چونكه ئێمه وه‌ك و ولاتانی عه‌ره‌بی وئیسلامی زور قه‌رزاری (صلاح ا‌لدین ایوبین ) كه‌قودسی رزگار كرد‌و له‌ده‌ستی خاج په‌رستانی ده‌رهینا، وه شانازی به‌وه ده‌كه‌ین كه‌كورده و خه‌لكی (دوینه) له‌كوردستان، وه زانیاریمان هه‌یه سه‌باره‌ت به مه‌لیكی كوردان مه‌لیك (محمود ) كه‌ئه‌ویش كه‌له‌پیاوی كورده و خه‌باتگیریكی بلیمه‌ت بوه وه له‌سه‌ر زوربه‌ی شورشگیرانی كوردا زانیاریمان هه‌یه و كه خاوه‌نی مێژووی پر له سه‌روه‌ری گه‌وره‌ن .
وه به‌رێزیان داوای له‌شاندی ناوبراو كرد كه سلاوو رێزیان بگه‌یه‌نن به‌سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان به‌رێز مامۆستا مه‌لا (عبدالله گرتكی )و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و گشت ماموستایان و زانایانی ئاینی له‌كوردستان وه‌هه‌روه‌ها ووتی (ان شا‌و الله) به‌م نزیكانه به دیداریان شاد ده‌بین.
وه‌هه‌روه‌ها ماموستا مه‌لا (دلشاد گه‌لالی ) وتی به‌م نزیكانه به‌ناوی یه‌كیتی زانایانی ئاینیه‌وه بانگهیشتان ده‌كه‌م بو سه‌ردانی كوردستان ئه‌مه‌و به‌ریزیان خوشحالی خویان ده‌ربری به‌رامبه‌ر به‌م سه‌ردانه‌دا .
|