تونس: پیره‌ژنێك له‌ ته‌مه‌نی 80 ساڵیدایه‌و دووگیانه‌ !



له‌ حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن‌و زۆر سه‌یردا، رۆژنامه‌ی (الصباح)ی تونسی رایگه‌یاند، پیره‌ژنێكی ئه‌و وڵاته‌ دووگیانه‌و، ئێستا له‌ حاڵه‌تی سكپڕیدایه‌و، ته‌مه‌نی كۆرپه‌كه‌ی ناو سكی 4 مانگه‌ !

رۆژنامه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌: كه‌ ئه‌م باس‌و خواسه‌ ناوازه‌یه‌ له‌ شاری (سیدی بو زه‌ید)ی وڵاتی ناوبراو روویداوه‌و، بنه‌ماڵه‌ی پیره‌ژنه‌كه‌و، ته‌واوی پزیشكانی تووشی سه‌رسوڕمان‌و شۆك كردووه‌.

ئه‌مه‌و له‌ ئێستادا پیره‌ژنه‌كه‌ داواده‌كات: كه‌ منداڵه‌كه‌ی بۆ له‌ باربچوێنن، به‌ڵام پزیشكه‌كان ئه‌مه‌یان ره‌ت كردۆته‌وه‌، چونكه‌ ته‌مه‌نی كۆرپه‌ڵه‌كه‌ چوار مانگی ته‌واو كردووه‌.