به پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی (ئالوكه)، له كۆماری (بێنین) كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای ئه‌فریقیا، خاوه‌نی مه‌لهایه‌كی رابواردن‌و به‌دڕه‌وشتی دوای ئه‌وه‌ی ته‌وبه ده‌كات، له شوێنی مه‌لهاكه سه‌نته‌رێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ده‌كاته‌وه‌و، به فه‌رمی مزگه‌وت‌و رادیۆیێكی تایبه‌ت به ئایینی ئیسلام ده‌كاته‌وه.
له درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه: دوای ئه‌وه‌ی (ئه‌مادۆ ئه‌یسفۆ) گه‌شتێك بۆ شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز ده‌كات‌و، حه‌جی ماڵی خوا ده‌كات، ته‌وبه ده‌كات له كاره‌كانی رابردوویی‌و، به‌هۆیه‌وه بڕیارده‌دات كه ئه‌و مه‌لهایه‌ی هه‌یه‌تی بیگۆڕیت بۆ ده‌زگایه‌كی ئیسلامی‌و، مزگه‌وت‌و كتێبخانه‌و رادیۆیه‌ك بۆ خزمه‌تی ئایینه‌كه‌ی ده‌خاته كار.
ئه‌مه‌و له به‌رواری 10/2/2012 له رێوڕه‌سمی ئاهه‌نگێكی فه‌رمیدا، سه‌نته‌ره‌كه ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد.
|