رۆژی دووشه‌ممه 2/4/2012 له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و، شێخ قاسم به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی هه‌ولێر، ره‌وشی ئایینی شاری هه‌ولێر‌و ده‌وروبه‌ری تاوتوێ كرا.
ئه‌مه‌و له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له رۆڵ‌و پێگه‌ی زانایانی ئایینی‌و چاكتركردنی حاڵ‌و گوزه‌رانیان‌و، گرنگی‌و پێویستی رێزگرتنیان كرا‌و، جه‌خت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین له كاروباری گشتیدا كرا، هه‌روه‌ك پێداگری له‌سه‌ر بایه‌خدان به قوتابخانه ئایینیه‌كان كرایه‌وه‌و، بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌یش هه‌ردوولا هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری خۆیان نیشاندا‌و، سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به دانیشتنه‌كه هات.
|