دوای به‌سه‌ربردنی ته‌مه‌نێكی پڕ له خزمه‌ت‌و، ژیانێكی پڕ شكۆ له پێناو بره‌ودان به ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و وڵاته‌كه‌ی، رۆژی هه‌ینی 30/3/2012 مامۆستای ئایینی‌و كه‌سایه‌تی ناوداری كوردستانی رۆژهه‌ڵات مامۆستا مه‌لا خالید میراوه‌یی له ته‌مه‌نی 65 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
به‌م بۆنه‌یه‌وه له مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانه‌وه، وێڕای رازی بوون به ویست‌و فه‌رمانی په‌روه‌ردگار، به نزای خێر‌و پاڕانه‌وه‌مان له ده‌رگای په‌روه‌دگار، داواكارین كه‌خوای گه‌وره مامۆستای كۆچكردوو به به‌هه‌شتی فیرده‌وس شاد بكات‌و، سێبووری به زانایانی ئایینی‌و، دۆست‌و خزم‌و بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا بدات .
انا لله وانا الیه را‌جعون
|