راگه‌یاندنی سه‌نته‌ر:
به‌مه‌ستی به‌رز راگرتنی ساڵیادی له‌سێداره‌دانی قازی محمد‌و گرنگی دان به بواری رۆشنبیری‌و زانایانی ئایینی، رۆژی 31_3_2012 به چاودێری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵا ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان خولێكی رۆشنبیری یه‌ك رۆژه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی‌و وتاربێژانی ده‌ڤه‌ری چۆمان‌و ده‌وروبه‌ری كرده‌وه.
له‌و خوله‌دا وێڕای خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قوڕئانی پیرۆز، دواتر وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌رپرسی سه‌نته‌ر وێڕای به‌خێرهێنانی میوانان گرنگی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌ی باس كرد‌و، تیشكی خسته سه‌ر رۆڵی زانایانی ئایینی له واقعی ئیمرۆو كاریگه‌رییان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و پرسه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه.
پاشان بڕگه‌كانی خوله‌كه ده‌ستی پێكرد، كه خۆی له پێشكه‌ش كردنی سێ بابه‌تی گرنگ ده‌بینیه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
بابه‌تی یه‌كه‌م به‌ناونیشانی (شێوازی وتاردان‌و ئه‌ركه‌كانی وتاربێژ) كه له لایه‌ن به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه‌وه پێشكه‌ش كرا‌و تێیدا باسی له هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه كرد‌و گوتی: وتاری هه‌ینی گرنگی‌و بایه‌خی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و بابه‌تێكی هه‌ستیاره‌و له شوێنێكی هه‌ستیاریش پێشكه‌ش ده‌كرێ، بۆیه ده‌بێ به هۆشیاریه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ‌و له چوارچێوه‌ی ئاسایی خۆی ده‌ر نه‌چێت، پاشان كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی وتاری هه‌ینی‌و خه‌سڵه‌تی وتاربێژی باس كرد‌و له‌وانه‌ش ( نیه‌ت پاكی‌و رێك‌و پێكی وتاربێژ‌و هونه‌ری ده‌ربڕین‌و میسداقیه‌تی وتار‌و كارتێكه‌ری‌و شاره‌زایی‌و ڕه‌وانی‌و خۆئاماده‌كردن)، دواتریش باسی له كۆمه‌ڵێك خاڵ كرد كه پێویسته وتاربێژان له قۆناغی ئێستادا لێی هۆشیارو به‌ئاگا بن.
بابه‌تی دووه‌می خوله‌كه به ناونیشانی ( جیاوازی نێوان سوننه‌و بیدعه) بوو، كه له لایه‌ن به‌رێز د. مه‌لا مادح محمد به‌رزێوه‌یی پێشكه‌ش كرا، له‌و ته‌وه‌رشدا كۆڕگێر به تێروته‌سه‌لی تیشكی خسته سه‌ر بابه‌ته‌كه‌و له سه‌ره‌تاش پێناسه‌كی زانستی‌و جوانی هه‌ردوو چه‌مكه‌كه‌ی خسته روو، دواتر باسی له خاڵه جیاوازه‌كان كرد‌و، تیشكی خسته سه‌ر هه‌ندێ له‌و هه‌ڵانه‌ی ئه‌مرۆ به‌ناوی بیدعه‌و شتی تره‌وه موسڵمانانی پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێ، له لایه‌كی تریشه‌وه وای به باش زانی مامۆستایانی ئایینی هۆشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن‌و نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری هیچ كه‌س‌و لایه‌نێكه‌وه.
بابه‌تی سێیه‌می خوله‌كه له ژێر ناونیشانی ( جیاوازی له فیقهی ئیسلامی‌دا) كه له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا محمود محمد پسپۆڕی زمانی عه‌ره‌بی‌و سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی پێشكه‌ش كرا، كه له‌ناوه‌رۆكدا به به‌ڵگه‌و شیكاری ورده‌وه باسه‌كه‌ی شیكرده‌وه، هه‌ر له سه‌ره‌تای ئیسلام‌و تا دروست بوونی مه‌زهه‌به‌كان‌و دوای ئه‌وانیش هه‌ڵكه‌وتوانی سه‌ر ئه‌و رێبازه فیقهیانه، له به‌شێكی تری وتاره‌كه‌ی باسی له رێز‌و پێ:ه‌وه مامه‌ڵه كردنی زۆرێك له مه‌زهه‌ب‌و ئیمامه‌كان كرد، كه به پێویستی زانی بۆ قۆناغی ئێستاش هه‌مان رێز‌و ئه‌ده‌ب به‌رامبه‌ر زانا گه‌وره‌كانی جیاوازیه فیقهیه‌كان ره‌چاو بكرێ، له كۆتایی بابه‌ته‌كه‌شی ناوبراو هیوای خواست مامۆستایانی ئایینی جیاوازیه‌كان به مه‌سه‌له‌یه‌كی عیلمی ته‌ماشا بكه‌ن ئه‌و په‌ڕی رێزه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بنوێنن.
جێی ئاماژه پێدانه له تێكڕای بابه‌ته‌كان ده‌رگای گفتوگۆ له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووان كرده‌وه‌و، ئه‌وانیش به سه‌رنج‌و تێبینیه‌وه بابه‌تی خوله‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.
ئه‌مه‌و له‌كۆتایی خوله‌كه‌شدا وه‌ك رێزلێنانێك له لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانه‌وه دیاری به‌سه‌ر به‌ژداربووانی خوله‌كه دابه‌ش كرا‌و، بڕٍگه‌و بابه‌ته‌كانی خوله‌كه‌ش بووه مایه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بووانه‌وه
|