دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه به‌رواری 31/3/2012 به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و، به ئاماده‌بوونی جێگر‌و كارگێڕانی لق و، به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كان، لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا .
ئه‌مه‌و سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، پاشان به‌رپرسی لق تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی ناوخۆی كوردستان و گۆڕانكاری و پێشهاته‌كان و، كۆبونه‌وه چه‌ند ته‌وه‌رێكی خسته به‌رباس له‌وانه: بۆنه‌كانی مانگی ئادارو رۆڵی زانایانی ئاینی له‌و باره‌یه‌وه.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌پێویست زانرا كه له رێگه‌ی وتاربێژه به‌رێزه‌كان و مینبه‌ری پیرۆزی مزگه‌وته‌كانه‌وه گرنگی یه‌كی باش به یادی كاره‌ساتی ئه‌نفال بدرێت و، بتوانرێت وتاره‌كان بۆ به‌رز راگرتنی ئه‌و كاره‌ساته ته‌رخان بكرێت.
هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه سوپاس و ده‌ستخۆشانه‌ی ئاراسته‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان كرد له پای هه‌وڵه‌كانیان بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی زانایانی ئاینی و كردنه‌وه‌ی خولی پێویست بۆیان بۆ زیاتر ئاشنا كردنی زانایانی ئاینی به‌دونیای سه‌رده‌م، پاشان راپۆرتی لێژنه ناوچه‌كان خوێنرایه‌وه‌و، گفتوگۆی پێویست له باره‌ی داواكاری و پێشنیاره‌كان كرا، له‌كۆتایشدا به‌رنامه‌ڕێژی بۆ كاری داهاتوو كرا‌و كۆبونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتووانه به‌كۆتایی هات .
|