دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین - گه‌رمیان :
به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و، پیرۆزباییكردن به‌بۆنه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان له گه‌شتی عه‌مڕه‌و، پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی زانایان و زانایانی ئاینی به‌رێزی ناوچه‌كه، رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 29/3/2012 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی ئه‌و مامۆستا ئاینی یه به‌ڕێزانه‌یان كرد، كه له‌م مانگه‌دا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی عه‌مڕه زیاره‌تی ماڵی خوا (كه‌عبه)یان كردبوو .
ئه‌مه‌و له‌و سه‌ردانانه‌دا شاندی لق وێڕای به‌خێرهێنانه‌وه كردنیان، داواكاربوون له‌یه‌زدان كه په‌رستش و زیاره‌ته‌كانیان قبوڵ بێت و، دوعاكانیان بۆ گه‌ل و نیشتمان گیرا بووبێ، له لایه‌ن خۆیشیانه‌وه مامۆستایانی عه‌مره‌كار سوپاس‌و پێزانینی خۆیان بۆ لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان ده‌ربری له‌به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركردنه‌وه‌یاندا.
|