رۆژی پێنجشه‌ممه 29/3/2012به‌مه‌به‌ستی پیرۆزباییكردنی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی دهۆك، شاندێكی باڵای یه‌كێتی زانایان، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی‌و، به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و، مامۆستا شێخ عبدالباسیت بالیسانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌وـ مامۆستا مه‌لا ئه‌نه‌س به‌رپرسی لقی دهۆكی یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی دهۆكیان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز سمیان عبدالخالق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا باس له گرنگی‌و پێویستی كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو كرا، به مه‌به‌ستی باشتر ڕاپه‌ڕاندنی ئیش و كاره‌كان‌و زیاتر بره‌ودان به خزمه‌تكردن.
له به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندی نێوانیان كرایه‌وه، له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ته‌واوی پشتیوانی‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی خۆی دوپات كرده‌وه‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنی ئیش و كاره‌كانیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو خواست.
|