به‌بیانووی فڕێدانی كتێبی زیاده‌ی نێو كۆگای قوتابخانه‌كه‌یان، رۆژی یه‌كشه‌ممه 1/4/2012 له ناشیرینترین‌و بێزراوترین كاردا، قوتابخانەی خالدیە لە شاری سلێمانی، كه ده‌كه‌وێته گەڕەكی سەركارێز، زیاتر له 400 كتێبی وانه‌ی ئایینی، كه چه‌ندین سوڕه‌ت‌و ئایه‌تی قوڕئانی پیرۆز‌و، فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)ی تێدایه، فڕێده‌داته نێو حاویه‌ی زبڵ‌و خاشاكی نزیك قوتابخانەكه.
له‌م باره‌یه‌وه هاوڵاتیه‌ك به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی راگه‌یاندوو كه: بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی ناوبراوی گوتووە: گوناهە ئه‌و قوڕئانانە فڕێ دەدەیت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ر گوتوویه‌تی: تۆ بڕۆ كۆیان بكەوە"
له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه سەلام تاهیر بەڕێوەبەری ئەو قوتابخانەیه ده‌ڵێت: بەهۆی نەبونی مەخزەنەوە قوتابیەكانم ئاگادار كردووە ئەو كتێبانە فڕی بدەن كە نا خوێنرێن، بەڵام ئەوان قوڕئانەكانیان فڕێداوەو، من ئاگاداری ئەوەنەبووەم كە ئەو قوڕئانانە لەگەڵ كتێبەكانی تردا فڕێدراون.
ئه‌مه‌و كه‌مال نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیش بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: به‌دواداچوون ده‌كه‌ین‌و، لیژنه‌یه‌كیشمان بۆ ئه‌و بابه‌ته پێكهێناوه.
هه‌ر له‌م باره‌وه مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی وته‌ێژی یه‌كێتی زانایان به سایتی زانایانی راگه‌یاند: ئه‌م كاره‌ی ئه‌م قوتابخانه‌یه ئێمه‌ی زۆر نیگه‌ران كردووه، چونكه ئه‌وه پێشینه‌یه‌كی خراپه، كه به بیانووی نه‌بوونی مه‌خزه‌ن ئه‌و ژماره زۆره‌ی قورئانی پیرۆز فڕێ بدرێت، پێشتر ئه‌و حاڵه‌تانه ته‌نها به هه‌ڵه شتێكی فه‌ردی كراوه، یان به نهێنی فڕێ دراوه، بۆیه ئه‌و كاره سوكایه‌تیكردن نییه ته‌نها به قورئانی پیرۆز، به‌ڵكو سوكیه‌تیكردنه به سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان‌و جیهان، له‌لای خۆمانه‌وه جاری یه‌كه‌م داوا له هه‌مو ئه‌وانه ده‌كه‌ین، كه به كه‌مترین زانیاری ئاگاداری ئه‌م رووداوه بوونه، كه داوای لێبووردن له خوای گه‌وره بكه‌ن، هه‌روه‌ها پێویسته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌دواداچوون بكه‌ن‌و، رێ‌و شوێنی خۆیان بگرنه به‌ر، چونكه به‌م شێوازه ناتوانین له هه‌مبه‌ر ئه‌م سوكایه‌تیكردنه بێده‌نگ بین، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش بێده‌نگ بین، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه بێده‌نگ نابێت، بۆیه هیوادارین په‌روه‌رده به زووترین كات به‌دواداچوونی خۆی بكات.
سوود له كوردی‌و وه‌رگیراوه
|