لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌شداری رێوڕه‌سمێكی به‌رز راگرتنی رۆژی جیهانی ته‌ندروستی ده‌كات


راگه‌ یاندنی لق/ مه‌لا عبدالرحمن:
رۆژی چوارشه‌ممه‌ 11/4/2012 شاندێكی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان به‌شداریكرد له‌ رێوڕه‌سمێكی یادی رۆژی جیهانی ته‌ندروستی، كه‌ له‌ هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی رانیه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مه‌و رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستیپێكرد، دواتر چه‌ندین بابه‌تی ته‌ندروستی پێشكه‌ش كران، به‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر ته‌وه‌ری گرنگیدان به‌ته‌ندروستی به‌سالاچوان.