سوڵتان هاشم كچه‌كه‌ی ناوی (ئه‌نفال)ه‌

سوڵتان هاشم وه‌زیری پێشووی به‌رگری عێراق، كه‌ به‌ تاوانی ئه‌نفال سزای له‌ سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه‌، كچێكی ناو ناوه‌ ئه‌نفال.

به‌ پێی هه‌واڵێك، كه‌ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی (826) بڵاوی كردۆته‌وه‌، سوڵتان هاشم گووتوویه‌تی: په‌شیمان نیم له‌ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی (ئه‌نفال)، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ناوبراو له‌ ساڵی 1989 كچێكی بووه‌‌و ناوی ناوه‌ ئه‌نفال، وه‌كو شانازی كردنێك به‌ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی شاڵاوی به‌ناو ئه‌نفاله‌وه‌.