سه‌رۆكی باشووری ئه‌فریقیا له‌ته‌مه‌نی 70 ساڵیدا ژنی شه‌شه‌م دێنێت !!

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 15/4/2012 ده‌زگای (فڕانس پرێس) بڵاویكرده‌وه‌: وته‌بێژێكی فه‌رمی (جاكوب زوما)ی سه‌رۆكی باشووری ئه‌فریقیا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاشكرایكردووه‌: كه‌ سه‌رۆكی وڵات ئێستا له‌ ته‌مه‌نی 70 ساڵیدایه‌و، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ژنی شه‌شه‌م ده‌گوازێته‌وه‌ !

(ماك مه‌هڕاج)ی وته‌بێژ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌: كه‌ له‌ ئێستادا (زوما)ی سه‌رۆك 21 منداڵ‌و چوار ژنی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ساڵی 2000 ژنی پێینجه‌می، كه‌ وه‌زیری كاروباری ناوه‌خۆی وڵات بووه‌ خۆی كوشتووه‌.

شایانی باسه‌: ئه‌وه‌ی زیاتر له‌م هه‌واڵَه‌ جێگه‌ی سه‌رسامیه‌، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌سیحییه‌ت ئاینی فه‌رمی وڵاته‌كه‌یه‌‌و، پیاوانی ئایینی رێگه‌ به‌ هێنانی زیاتر له‌ ژنێك ناده‌ن، به‌ڵام فره‌ژنی یه‌كێكه‌ له‌ داب‌و نه‌ریته‌ باوه‌كانی خێلی (زۆلۆ)ی ئه‌و وڵاته‌‌و، بۆ ئه‌وان رێگه‌ به‌م كاره‌ دراوه‌ !