گه‌رمیان: به‌ئاماده‌بوونی زانایانی ئاینی بیست و چواره‌مین ساڵیادی ئه‌نفال به‌رز راگیرا


دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 15/4/2012 به‌ئاماده‌بوونی شاندێكی باڵای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و، وه‌زیری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان و، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و، به‌رپرسانی حیزبی و حكومی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و، كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵان و شێخانی ته‌ریقه‌ت و، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان له‌ مۆنۆمێنتی ئه‌نفال، له‌ گوندی دێبنه‌ی ناحیه‌ی رزگاری سه‌ربه‌قه‌زای كه‌لار مه‌راسیمێكی شایسته‌ بۆ بیست و چواره‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی به‌ناو ئه‌نفال به‌رێوه‌چوو.

مه‌راسیمه‌كه‌ به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، پاشان وتاری ئیداره‌ی گه‌رمیان پێشكه‌شكراو، دواتر وتاری حكومه‌تی هه‌ریَم و، چه‌ندین نمایشی هونه‌ری تایبه‌ت به‌ ئه‌نفال پێشكه‌شكران، هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌یاننامه‌ی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌بۆنه‌ی بیست و چوارهه‌مین ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفال به‌سه‌ر ئاماده‌بواندا دابه‌شكراو، دواتر تاجه‌گوڵینه‌ی وه‌فاداری له‌سه‌رگڵكۆی ئه‌نفالكراوان دانرا.

شایانی باسه‌ شادنی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان پێكهاتبو له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و، هه‌ریه‌كه‌ له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی و، مامۆستا مه‌لا محمد مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كارگێڕانی لق و، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د محمد ئیسماعیل ئه‌ندامی لێژنه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌ شه‌رعییه‌كانی لق و، مامۆستا مه‌لا عمر ره‌ئوف پێشنوێژو وتارخوێنی مزگه‌وتی بوخاری له‌ كه‌لار.


ئه‌مه‌و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ به‌رواری 14/4/2012 و، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و رێكخراوه‌یی و كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، شاندێكی تاوچه‌ی كفری سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، كه‌ پێكهاتبو له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا تارق هه‌مه‌وه‌ندی به‌رپرسی ناوچه‌و، هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عزالدین تاهیرو، مامۆستا سه‌ركه‌وت علی و، مامۆستا به‌هائه‌دین محمد ئه‌ندامانی ناوچه‌ و، مامۆستا مه‌لا ته‌ها عه‌بدولره‌حیم به‌رپرسی پێشووی ناوچه‌ی كفری رێوره‌سمێكی شایسته‌ بۆ بیست و چوارهه‌مین ساڵیادی ئه‌نفال به‌رێوه‌چوو.