وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی میسری داوا ده‌كات مزگه‌وت بۆ دیعایه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كارنه‌هێندرێت


جارێكی دیكه‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی میسری ته‌ئكیدی كرده‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ پێشنوێژ‌و وتارخوێنه‌كانی ئه‌م وڵاته‌‌و هاموشۆكارانی مزگه‌وت خۆیان دوور بگرن له‌وه‌ی مزگه‌وت به‌كاربهێندرێت بۆ ریكلامی هه‌ڵبژاردن.

له‌و باره‌وه‌ شێخ فوئاد عه‌بدولعه‌زیم وه‌كیلی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ كاروباری مزگه‌وته‌كان داوای كرد حورمه‌ت‌و هه‌یبه‌ت‌و پیرۆزی مزگه‌وت بپارێزرێت‌و نه‌كرێته‌ وه‌سیله‌ی هه‌ڵبژاردن.