لقی چه‌مچه‌ماڵ به‌شداری یاده‌كانی ئه‌نفال ده‌كات

ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ 14/4/2012 شاندێكی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان كه‌ پێك هاتبو‌و له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا وهاب عمر سه‌نگا‌وی لێپرسرا‌وی لق ‌و مامۆستا محمد تاڵه‌بانی كارگێڕی لق ‌و هه‌ر یه‌ك له‌ مامۆستا مه‌لا أحمد ته‌یفور ‌و مامۆستا سامان عوسمان به‌شداریان كرد له‌ بیست ‌و چواره‌مین ساڵیادی ئه‌نفالدا كه‌ له‌ شاری چه‌مچه‌ماڵ ‌و له‌ مۆنۆمێنتی ئه‌نفال سازكرا بو‌و، شایانی باسه‌ مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ خوێندنی قورئان پیرۆز ده‌ستی پێكرد ‌و پاشان هه‌ر یه‌ك له‌ (صلاح كوێخا) سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ‌و مامۆستا ئارام ‌وه‌زیری شه‌هیدان ‌و ئه‌نفالكرا‌وه‌كان ‌وتاریان پێشكه‌ش كرد ‌و تاجه‌ گوڵینه‌ی لایه‌ن ‌و دام ‌و ده‌زگا ‌و كه‌سایه‌تیه‌كان له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌نفال دانرا‌و چه‌ند لا‌واندنه‌‌وه‌‌و شانۆگه‌ریه‌ك پێشكه‌ش كرا‌و لقی چه‌مچه‌ماڵیش به‌ بر‌وسكه‌یه‌كی ماته‌مینی به‌شدار بو‌و .

هه‌ر له‌ یادی ئه‌نفالدا ڕۆژی 15/4/2012 له‌ فاكته‌ڵی زانسته‌ ڕامیارییه‌كانی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ چه‌ند مامۆستایه‌كی دیكه‌ی لقی چه‌مچه‌ماڵ كه‌ پێك هاتبو‌ون له‌ مه‌لا سیامه‌ند سه‌نگا‌وی ‌و مه‌لا محمدی تاڵه‌بان ‌و مه‌لا هیدایه‌ت جاف به‌شداری بۆنه‌یه‌كیان كرد .