لقی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ردانی بنكه‌ی گرتن ‌و گواستنه‌‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسیان كرد

ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ

ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ 12/4/2012 شاندێكی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان كه‌ پێك هاتبو‌و له‌ به‌ڕێزان م.عبدالوهاب سه‌نگا‌وی به‌رپرسی لق ‌و م . شێخ صالح ته‌كیه‌ كارگێڕی لق ‌و م. سیامه‌ند كارگێڕی نا‌وچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ردانی بنكه‌ی گرتن ‌و گواستنه‌‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵیان كرد ‌و له‌لایه‌ن مقدم كمال قادر محمود به‌رپرسی بنكه‌ به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ‌ كرا پاشان ‌وه‌فدی لقی زانایان گیرا‌وه‌كانی به‌ندینخانه‌یان به‌سه‌ر كرده‌‌وه‌ ‌و چه‌ند ئامۆژگاریه‌كی به‌ سو‌ودیان پێشكه‌ش كردن ‌و ئه‌‌وانیش خۆشحاڵی خۆیان به‌‌و سه‌ردانه‌ ده‌ربڕی ‌و دا‌وایان كرد زانایان به‌ به‌رده‌‌وامی سه‌ردانیان بكه‌ن .
هه‌ر‌وه‌ها گیرا‌وه‌كان چه‌ند دا‌واكارییه‌كیان هه‌بو‌و له‌ شانده‌كه‌ی زانایان كه‌ بڕیاره‌ لقی چه‌مچه‌ماڵ به‌ز‌وترین كات بیگه‌یه‌نێته‌ ئیداره‌‌و دادگای چه‌مچه‌ماڵ .