موفتی وڵاتی سڕبیا خۆی كاندیدكردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار


ده‌زگای هه‌واڵی (haberler) ی توركی بڵاویكرده‌وه‌: (معمر زوكورلیتش) زانای ئایینی‌و موفتی وڵاتی سڕبیا ئاشكرایكردووه‌، كه‌ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌و وڵاته‌ كاندیدكردووه‌و، له‌ په‌یامێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌م هه‌واڵه‌ پشتڕاستكردۆته‌وه‌و، بۆته‌ مایه‌ی سه‌رنج‌و باس‌و خواسی هه‌واڵه‌كانی ئه‌و وڵاته‌.

شایه‌نی باسه‌: بڕیاره‌ 6ی مانگی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی ناوبراو به‌ڕێوه‌بچێت‌و، (معمر زوكورلیتش) زانای ئایینی‌و موفتی وڵات وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری تێدابكات‌و، چه‌ندین به‌ڵێنی به‌ هاوڵاتیان‌و هه‌وادارانی خۆی داوه‌، كه‌ گرنگترینیان قه‌ڵاچۆكردنی ره‌گه‌زپه‌رستی‌و، وه‌ستانه‌وه‌یه‌ له‌دژی داڕمانی ره‌وشتی‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.