سه‌د و په‌نجا هه‌زار دیناره‌كه‌ مامۆستایانی خوێندنگا ئیسلامییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌


دوای ئه‌وه‌ی سه‌د و په‌نجا هه‌زار دیناره‌ بۆ مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ سه‌رفكرا و مامۆستایانی خوێندنگاكانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌گرته‌وه‌ ، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تدا به‌چه‌ند پرسێكی خوێندن ، تێدا باس له‌ به‌خشینی ئه‌و ده‌رماڵه‌ی سه‌د په‌نجا هه‌زاره‌كه‌ كرا و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیار له‌سه‌ر سه‌رف كردنی 150000 هه‌زار دیناره‌ درا كه‌ ئه‌وانیش بگرێته‌وه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌رێز مامۆستا كمال حمد سكرتێری یه‌‌كێتی مامۆستایان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ سایتی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی رایگه‌یاند (( ئه‌مرۆِ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا و تێیدا كه‌ نوێنه‌رانی تایبه‌مه‌ند به‌و بواره‌ ئاماده‌یی بوون ، ره‌زامه‌ندی درا به‌ به‌خشینی ده‌رماڵه‌ به‌بری ١٥٠٠٠٠ سه‌دو په‌نجا هه‌زار بۆ مامۆستایانی خوێندنگا ئیسلامییه‌كانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی ، كه‌ له‌ برگه‌ی سێ‌ كۆنوسی كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا هاتووه‌) هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ته‌ئكید كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێدانی ئه‌و ده‌رماله‌یه‌ی 150 هه‌زار دیناره‌ تایبه‌ت به‌ مامۆستایانی خوێندنگاكانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف.

شایانی باسكردنه‌ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان چه‌ندین جار له‌ رێگه‌ی نوسراو‌و سه‌ردانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان داوای كردبوو، كه‌ پێویسته‌ مامۆستایانی په‌یمانگه‌ی زانسته‌ ئیسلامییه‌كانیش بێبه‌ش نه‌كرێن له‌و زیاده‌یه‌.