لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان له‌ نزیكه‌وه‌ دوو مامۆستای نه‌خۆش به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌


ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی
سه‌ر له‌ئێواره‌ی 17/ 4/ 2012 به‌ڕێز مامۆستا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، به‌یاوه‌ری به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عبدالكریم و مه‌لا معروف روستایی ئه‌ندامانی لق، به‌مه‌به‌ستی پرسیاركردن‌وله‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ باری ته‌ندروستیان، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا محمد عزیز‌و، مامۆستا مه‌لا پاشا ره‌مه‌زانیان كرد‌و، به‌ گه‌رمیه‌وه‌ له‌لایه‌ن مامۆستایانی ناوبراو و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كانیانه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

ئه‌مه‌و له‌ هه‌ردوو سه‌ردانه‌كاندا، به‌ڕێز به‌رپرسی لقی هه‌ولێر به‌ناوی خۆی‌و شاندی یاوه‌ری‌و سه‌رجه‌م مامۆستایانی سنووری لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، هیوای هه‌رچی زووتر چاكبوونه‌وه‌و ته‌مه‌ن درێژی بۆ مامۆستایان خواست، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و خاك‌و وڵات‌و، دیاری پێشكه‌ش به‌ مامۆستایانی به‌رێز كرد.

له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ مامۆستا مه‌لا محمد عزیز‌و مامۆستا مه‌لا پاشا ره‌مه‌زان، دڵخۆشی خۆیان ده‌ربڕی به‌م سه‌ردانه‌یان‌و، دڵسۆزیو كاركردنی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی سنوره‌كه‌یان‌و، سوپاسی ئه‌م به‌سه‌ركردنه‌وه‌یان كردو، هیوایان خواست كه‌ به‌رده‌وام بن بۆ ئه‌م كاره‌ی كه‌ پێی هه‌ڵساون .