مینلابه‌رێكی ده‌زگای مین بریندار ده‌بێت

ئه‌مرۆ رێكه‌وتی 22/4/2012 كاتژمێر 7:30 به‌یانی مینلابه‌رێك به‌ ناوی (ملا خدر سۆفی) له‌ كاتی پاككردنه‌وه‌ی كێڵگه‌ مینی (به‌ری خیزێ) ی سه‌ر به‌ گوندی ناوبه‌رگه‌ له‌ قه‌زای چۆمان مینێكی دژه‌كه‌سی له‌ جۆری (SB33) پێیدا ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ناوبراو ده‌ست و قاچی چه‌پی بریندار ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن یاریده‌دری پزیشكی تیمه‌كه‌وه‌ فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌نجامده‌درێت. دواتر له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان .له‌ ئێستادا باری ته‌ندروستی جێگیره‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمێرجنسی هه‌ولێر كراوه‌.

راگه‌یاندنی ده‌زگای گشتی كاروباری مین