لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان گه‌شتێكی به‌هاره‌ بۆ زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌ی رێكده‌خات


دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ به‌رواری 19/4/2012 لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌هاره‌ گه‌شتێكی بۆ زانایانی ئاینی سنوری ناوچه‌كانی كه‌لارو خانه‌قین و كفری و ده‌ربه‌ندیخان رێكخست و، له‌و گه‌شته‌دا كه‌ بۆ سه‌یرانگای دڵرفێنی قه‌ره‌داغ رێكیانخستبوو نزیكه‌ی زیاترله‌ سه‌د زانای ئاینی به‌شداربوون.

ئه‌مه‌و به‌ڕێز به‌رپرسی لق له‌ وته‌یه‌كدا سوپاسی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد بۆ سازدانی ئه‌و گه‌شته‌و، سوپاسی به‌شداری زانایانی ئاینیشی كرد و، ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره‌ گه‌شتانه‌ی به‌ئه‌ركی یه‌كێتی زانایان زانی بۆ گرینگیدان به‌ بته‌وكردنی برایه‌تی و لێكنزیكبونه‌وه‌ی زانایان و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی دڵسۆزی و هاوكاری نێوانیان، له‌به‌رامبه‌ریشدا زانایانی ئاینی به‌شداربووی گه‌شته‌كه‌ سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان كرد بۆ سازدانی ئه‌و گه‌شته.‌