سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی پێشوازی له‌ شاندێكی ئاینی كۆماری عه‌ره‌بی میسر ده‌كات


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 23/4/2012 له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، پێشوازیكرد له‌ شاندێكی ئاینی كۆماری عه‌ره‌بی میسر، كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان دكتۆر جمال قوتب سه‌رۆكی لێژنه‌ی فه‌توای ئه‌زهه‌رو، دكتۆر صلاح عبدالسمیع مامۆستا له‌ زانكۆی حه‌لوان و، دكتۆر عبدالخبیر محمود عه‌تاس له‌ زانكۆی قاهیره‌و، دكتۆر عبدالرحمن نه‌قیب له‌ توێژینه‌وه‌ی رۆشنبیری‌و، دكتۆره‌ حه‌نان عبدالمجید مامۆستای راگه‌یاندن.

له‌ دیدارێكدا كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ دكتور صباح به‌رزنجی و، خاتوو سمیره‌ عبدالله گۆران ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانی كوردستان و، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ئاماده‌ یبوون، تیشك خرایه‌ سه‌ر په‌یوه‌ندی مێژوویی نیَوان گه‌لی كوردستان و گه‌لی میسر و، رۆلی مه‌لای كورد له‌ خزمه‌تكردن‌و به‌ره‌و پێشبردنی ئیسلام، به‌رزو پیرۆز راگیرا.

ئه‌مه‌و له‌وته‌یه‌كدا، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای به‌خێرهێنانی شانده‌كه‌هیوای خواست كه شاندی ناوبراو رۆڵی خۆیان ببنن له‌ پشتوانی كردنی گه‌لی كورد و، ناساندنی ئه‌و پێشڤه‌چوونه‌ ئاینییه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ له‌ ولاتی میسر.

له‌ به‌رامبه‌ردا شاندی میوان وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری له‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی یه‌كێتی زانایان، خۆشحاڵًَی خۆیان نیشاندا له‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌ی ‌كه‌ له‌‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌و، به‌ تایبه‌ت كه‌ بایه‌خدراوه‌ به‌ بواره‌ ئاینیه‌كان‌و‌، به‌لێنی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌ نێوانیان دوپاتكرایه‌وه‌ .

له‌ وته‌یه‌كی دا دكتۆر جه‌مال قوتب گوتی: یه‌كێك له‌و شتانه‌ی له‌م سه‌فه‌ه‌ زۆر دڵخۆشی كردم بوونی رێكخراوێكی تایبه‌ت به‌ زانایانی ئایینی‌و لێژنه‌ی بالای فه‌توا بوو، چونكه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك یه‌ك لیژنه‌ ی فه‌توا هه‌ بوو ئه‌ وه‌ موسڵمانان سه‌ركه‌وتوو یه‌كرتوو ده‌بن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سه‌ ‌و له‌لایه‌ك فه‌توا بدات، ئه‌وه‌ ئوممه‌ت پارچه‌ پارچه‌ ده‌بێت‌و به‌م كاره‌ گه‌وره‌ترین زیان به‌ ئوممه‌ تی ئیسلامی ده‌گه‌یه‌نن.


شایانی باسه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ مامۆستا مه‌ لا محه‌مه‌د وه‌رتی، مامۆستا مه‌لا عومه‌ر سوێری، شێخ عه‌بدولباسیت بالسانی، مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بوون.