شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان ئاماده‌ی ڤیستیڤالی رۆشنبیری سۆران ده‌بێت


راگه‌یاندنی لقی سۆران
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ یه‌كه‌م ڤیستیڤاڵی رۆشنبیری سۆران، كه‌ به‌بۆنه‌ی یادی 114ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی سازكرابوو، شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان مه‌لا وه‌یسی مه‌لاسه‌عیدو، مه‌لا مه‌لحه‌م گه‌ردی كارگێڕانی لق و، مه‌لا سه‌دیق ئه‌سعه‌د ئه‌ندامی لق ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆژی ڤیستیڤاڵی ناوبراو بوون.

ئه‌مه‌و له‌ ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا پیرۆزبایی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان، به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی، له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانیه‌كان كه‌ ئاراسته‌ی ڤیستیڤاڵه‌كه‌ كرابوو خوێندرایه‌وه‌ .

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ سنوره‌كه‌ ئه‌نجامده‌درێت و، بۆماوی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.