شاندێكی باڵای لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای سه‌یدصادق ده‌كات‌و، ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی عه‌مڕه‌كار به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌


راگه‌یاندنی لق:
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 22/4/2012 به‌ مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و، پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی‌و، هه‌ندێ‌ رێنمایی تایبه‌ت به‌ فڕێنه‌دانی به‌رگی بسكه‌یتێك كه‌ قوتابیان وه‌ریده‌گرن و، ناوی(الله)ی له‌سه‌ر نووسراوه‌، شاندێكی لقی شارزوری یه‌كێتی زانایان، كه‌پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان به‌رپرسی لق مامۆستا شیخ غازی و، جێگری لق مامۆستا مه‌لا عبدالحمید و، كارگێڕانی لق سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای سه‌یدصادقیان كردو، له‌لایه‌ن به‌ڕێز ماموستا جعفر به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوبراو، به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێكراو، به‌ڵێنی ته‌واوی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان دوپاتكرایه‌وه‌و، جه‌خت له‌سه‌ر به‌دواداچوونی تایبه‌ت به‌ رێگری كردن له‌سه‌ر هه‌ركارێكی نامۆو ناشه‌رعی كرایه‌وه‌، به‌تایبه‌ت سوكایه‌تی و بێ رێزی كردن به‌ پیرۆزیه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.

ئه‌مه‌و هه‌مان رۆژ، شاندی ناوبراو سه‌ردانی ماڵی چه‌ند مامۆستایه‌كیان كرد، كه‌ له‌سه‌فه‌ری عه‌مره‌ گه‌ڕابوونه‌وه‌.