ئه‌مه‌ریكا: دایكێك دوای 42 رۆژ له‌ مردنی 2 منداڵی ده‌بێت !


رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ڕیتانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغه‌وه‌، ئافره‌تێكی سكپڕ 42 رۆژ به‌سه‌ر مردنیدا تێپه‌ڕده‌بێت، جمكێكی ده‌بێت.

له‌ درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌: دوای ئه‌وه‌ی له‌ 6ی مانگی رابردوو، ئافره‌تێكی سكپڕ به‌ناوی (كریستین بوڵَدین)، له‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ رووداوێكی ناخۆشدا تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌بێت‌و، دوای پشكنین پزیشكه‌كان ئه‌وه‌ دوپاتده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ مێشكی مردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ سكپڕبووه‌ به‌ 2 منداڵ، ئامێره‌پزیشكیه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌گرتووه‌، به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی كه‌بتوانرێ‌ ژیانی كۆرپه‌كان بپارێزن‌و، پاش تێپه‌ڕینی 42 رۆژ به‌سه‌ر مردنیدا، دوانه‌یه‌كی ده‌بێت. !

ئه‌مه‌و ئه‌م رووداوه‌ سه‌یرو ناخۆشه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی سه‌رنج‌و باسی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، به‌تایبه‌تیش له‌ كاتێكدا كه‌ هه‌ردوو كۆرپه‌كه‌ سه‌لامه‌تن‌و، ئێستا له‌ژێر چاودێری نه‌خۆشخانه‌ن.