توێژینه‌وه‌: (نسكافیه‌) و (چپس) هۆكاری هه‌ره‌ سه‌ره‌كی شێرپه‌نجه‌ن


به‌ گوێره‌ی دوایین توێژینه‌وه‌ی (ده‌زگای پێودانگه‌ خۆراكیه‌كان) له‌ به‌ڕیتانیا: به‌هۆی بوونی چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی كیماوی‌و ژه‌هراوی، هه‌ریه‌ك له‌ چپسی په‌تاته‌و، نسكافیه‌و، هه‌ندێك جۆری كێك، مه‌ترسی گه‌وره‌و زیانبه‌خشیان هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ‌و، هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ تووشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا كه‌ رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل) بڵاویكردۆته‌وه‌، هاتووه‌: چپسی په‌تاته‌و نسكافیه‌ له‌ ریزی ئه‌و 13 خواردن‌و خواردنه‌وانه‌ن به‌رێژه‌یه‌كی به‌رز پێكهاته‌ی (ئه‌كریلامید)یان تێدایه‌‌و، بووه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانی توێژه‌ره‌وانی جیهان.