ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
به‌مه‌به‌ستی رێگری كردن له دیارده‌ی كاری سیحر و جادوكردن وهه‌ر كارێكی په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی كه به نوسراوی فه‌رمی وه‌زاره‌ت ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كان كراوه داوا ده‌كات بۆ به‌دواداچوون و ئاگاداركردنه‌وه، له نوسراوی فه‌رمی وه‌زاره‌تدا هاتووه :ـ
1ـ دوعاكردن و پارانه‌وه له خوای گه‌وره بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر نه‌خۆشییه‌ك و هه‌ر كێشه‌یه‌كی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی یان هه‌ر بابه‌تێكی شه‌رعی ده‌گونجێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئایینی ئیسلامی پیرۆز ، هیچ كێشه‌یه‌كی له‌سه‌ر نییه.
2ـ به پێچه‌وانه‌ی خاڵی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌ڵبسێت به كاری جادوكردن و سیحر و هه‌ر كارێكی په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته كه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعی ئیسلامی پیرۆزه ، به توندی و به‌یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
3ـ داواكارین له گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به جدی و هۆشیاری به‌دواداچوونی ناوچه‌كانی به‌رپرسیاره‌تی خۆیان بكه‌ن و ئاگادارمان بكه‌نه‌وه.
|