ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی د‌و‌وشه‌ممه 23/4/2012 له سه‌ردانێكدا بۆ ده‌ڤه‌ری شاره‌ز‌و‌ور، شاندێكی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان، كه‌پێكهاتبو‌و له به‌ڕێز مامۆستا وه‌هاب سه‌نگا‌وی لێپرسرا‌وی لق و، هه‌ریه‌ك له مامۆستا أنور زه‌نگه‌نه‌و، مامۆستا سیامه‌ند سه‌نگا‌وی و، مامۆستا سه‌ید ته‌حسین جه‌باری، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شاره‌ز‌ووریان كرد، به یه‌كه‌وه سه‌ردانی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیان كرد.
ئه‌مه‌و هه‌ر له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا بۆ مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه، چا‌ویان به شاندێكی زانایانی ئایینی شاری ئولفه‌ی توركیا كه‌وت، كه سه‌ردانی مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیان كردبو‌و، به‌سه‌رپه‌رشتی (مه‌لا مسلم) كه یه‌كێكه له وتاربێژه دیاره‌كانی شاری ئولفه .
|