سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه 23/4/2012 به‌ڕێز به‌رپرسی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان مامۆستا شێخ غازی محمد كامل و، كارگێڕانی لق پێشوازیان كرد له شاندێكی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كرد كه پێكهاتبو له‌به‌ڕێزان به‌رپرسی لق مامۆستا مه‌لا سه‌ید عبدالوهاب و چه‌ند كارگێڕێكی لق.
ئه‌مه‌و له دانیشتنێكدا باس له‌گرنگی خزمه‌تكردنی زانایان كرا، له‌رێگه‌ی كاری رێكخراوه‌یی‌و، هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامی لقه‌كانی یه‌كێتی زانایان، هه‌ره‌وها جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان زانایان و داكۆكی كردن له مافه‌كانیان و به‌هێزكردنی پێگه‌ی یه‌كێتی زانایان و به‌د‌واداچو‌ونی ته‌وا‌و بۆ هه‌مو‌و گرفت و كێشه‌كانی زانایان، د‌واتر به‌ڕێزان مامۆستا شێخ غازی و مامۆستا عبدالرحیم ئه‌ندامی لق، به‌یاوه‌ری شانده‌كه‌ی لقی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی شاره‌ز‌وریان كرد‌و، له‌لایه‌ن به‌ڕێز مافناس مامۆستا عه‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو، به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكی نێوانیاند به‌ڵێنی هه‌مو‌و ها‌وكاری و هه‌ماهه‌نگی دوپاتكرایه‌وه‌و، هه‌ردولا خزمه‌تكردنی زانایانیان وه‌ك ئه‌ركێك نیشاندا‌و، كاروچاڵاكیه‌كانی یه‌كتریان به‌رزنرخاند.
|